کۆنفرانسی زانستيی نێودەوڵەتی (عەلی حريری)

کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتی (عەلی حریری)

سوارچاکی شیعر و پێشەنگی داهێنان-

دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کۆلێژی پەروەردە-شەقڵاوە

٢٩-٢٠٢٥/٤/٣٠

:ناساندنی كۆنفرانس

ئەم كۆنفڕانسە هەوڵێکە بۆ خوێندنەوەیەكی زانستیی لەبارەی ژیان و شیعرەكانی یەكێك لە پێشەنگانی شیعری كوردی، عاریف و شاعیری ناسراو عەلی حەریری (1530-1600) لە بوارە جۆربەجۆرەكانی ئەدەبیات، تەسەووف، زمان و ئایین وەك دەروازەیەك بۆ زیاتر ناساندنی تا بەو هۆیەوە توێژینەوەی ئەكادیمیی لەبارەوە بۆ بكرێ و لە وردەكارییەكانی ژیان و بەرهەمی بكۆڵدرێتەوە و ببێتە بناغەیەكی ڕوونتر بۆ بینای مێژووی ئەدەبی كوردی

-:هۆكاری هه ڵبژاردنی ئه م کۆنفرانسه

هزر و بۆچوونەكانی ناوبراو لە ڕێی شیعرەكانییەوە، بۆ ئەمڕۆی كۆمەڵگەی كوردی و تەنانەت وڵاتانی ئیسلامی هێمایەكی دیاری میراتی كوردەواری و تەوەرێكی جێی بایەخە و، قسەلەسەركردنی دەروازەیەكی باشە بۆ ئەوەی میراتی كلاسیكیی خۆمان گەشتر نیشان بدەین

تا ئێستا لە ئاستی زانكۆ و ناوەندە زانستییەكان هیچ كۆنفڕانس، سەمپۆزیۆم و دیدارێكی زانستیی لەبارەوە بەڕێوەنەبراوە، تەنانەت خودی ناوچەی هەریریش كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی ئاوای لەخۆنەگرتووە

ئەم كەسایەتییە وێڕای ئەوەی لەناو مێژووی ئەدەبیاتی كوردیدا، پێش مەلای جزیری و خانی و شاعیرانی تر دادەنرێت، كەمترین ساغكردنەوە و توێژینەوەی لەبارەوە كراوە و بەم دواییانە ئارامگەكەی دۆزرایەوە كە كەوتۆتە پارێزگای هەولێر و ناوچەی حەریر و دەڤەری سورچیایەتی، لە ناوچە جیاوازەكانی كوردستانی گەورەشدا لە لایەنە ئەدەبییەكەوە، جێگە و پێگەیەكی دیاری هەیە

لەبەرئەوەی كەسایەتییەكی گرنگی سەدەی شازدەم بووە لە ناوچەكەدا، بۆیە لە هەمووی لەپێشتر كاری كۆلیژی پەروەردەی شەقلاوەیە كە ئاوڕێكی زانستیی لە بیر و بەرهەمی بداتەوە

-:ئامانجەكانی كۆنفرانس

تا ئێستا گەنگەشەیەكی زۆر لەسەر زێدی شاعیر هەیە، ئەم كۆنفڕانسە ئامانجی ئەوەیە هەموو ئەو بۆچوونانە تەتەڵە و گەنگەشە بكات و بە شێوەیەكی مەیدانی و زانستی و ئەكادیمی لێی بتۆژێتەوە و بابەتەكە یەكلا بكاتەوە

ئەم كۆنفڕانسە دەبێتە هۆكارێك بۆ دۆزینەوە و كۆكردنەوەی شیعرە پەرش و بڵاوەكانی عەلی حەریری و لەو ڕێگایەشەوە بە شێوەیەكی ئەكادیمی بەشێك لەو شیعرانە ساغ دەكاتەوە، كە تا ئێستا بۆچوونی جیاوازیان لەسەر هەیە

گەڕاندنەوەی ئەو سامانە زانستی و كولتوورییەی كۆمەڵگەی كوردییە بۆ نێو ناوەندە زانستییەكانی، تا لەو ڕێیەوە پاشخانی توێژینەوەی زانستیی بە كەرەستەی خۆماڵی پتەوتر و سەنگینتر بكرێ

ئەم كۆنفرانسە وێڕای ئەوەی دەرفەتی توێژینەوە بۆ چەند توێژەرێك دەڕەخسێنێ، لە هەمان كاتدا دەبێتە دەروازەیەك بۆ ئەوەی ناوچەكە بەگشتی و كاریگەرییەكانی ئەدەبیاتی ئەو شاعیرە پایەبەرزە زیاتر ببنە كەرەستەی توێژینەوەی زانستی

:كورتەژیانی عەلی حەریری

دەربارەی ناو و بنەچەی تا ئێستا بۆچوونی جیاوازی لەبارەوە گوتراوە. هەرچی سەبارەت بە سەردەمەكەیەتی ئەوە ڕوونە كە عەلی حەریری لە پێش ئەحمەدی خانی ژیاوە چونکە ئەحمەدی خانی لە مەم و زیندا عەلی حەریری بە مردوو دادەنێت

ئەم شاعیرە ناودارە خەڵکی حەریرە، بە منداڵی خراوەتە بەر خوێندن و بۆ تەواوکردنی خوێندن گەلێک شاران و وڵاتان گەڕاوە دەگوترێ یەکێک لە مامۆستاکانی عەلی حەریریی شاعیر، مەلای جزیرییە . شیعرە بەرزەکانی عەلی حەریری ھەموو بوارێکی گرتووەتەوە و لەبەرئەوەی شارەزایییەکی زۆر باشی لە زمانی تورکی و فارسی و عەرەبی دا ھەبووە، توانیویەتی سوود لەئەزموونی ئەدەبی ئەو نەتەوانەش وەرگرێ. ھەرچەندە بەشێکی زۆری شیعرە نایابەکانی عەلی حەریری فەوتاون، بەڵام ئەو چەند ھەڵبەستە کەمەی کە ماون لە شیعرە كوردی و فارسییەكانی نیشانەی ئەوەن عەلی حەریری ڕوناکبیرێکی گەورە و شاعیرێکی بەھرەمەندی زۆر بە سەلیقە بووە. عەلی حەریری ئەم شاعیرە گەورەیەی کوردبوو کە ئەحمەدی خانی لە ڕیزی مەلای جزیری و فەقێ تەیرانی داناوە و  حاجی قادری کۆیییش بە (حەسسانی کورد)ی لە قەڵەم دەدات، وەك دەڵێت

دوو عەلین شاعیر وەكو حەسسان

بەردەشان و حەریرە مەسكەنیان

ساڵی 2002 عەبدولرەقیب یوسف بەهاوكاریی بەرپرسانی ئەوسای هەریر، بە دڵنیایی گۆڕ و ئارامگەی عەلی حەریریان لە شاری هەریر دیاری كرد كە ئێستا وەك مەزارێكیش تەماشا دەكرێ

شوێنی بەڕێوەچوونی كۆنفرانس: شەقڵاوە- هەریر

:مژار و تەوەرە سەرەكییەكانی كۆنفڕانس

عەلی حەریری و سۆفیگەریی و عیرفان

بەشەكانی فۆلكلۆر و شیعری حەریری

شێوازی  شیعری عەلی حەریری

كاریگەریی كولتووری ئیسلامی لەسەر شیعری عەلی حەریری

وشە و زاراوەكانی ناوچەی هەریر و ڕەنگدانەوەیان لە شیعری عەلی حەریری

كاریگەریی عەلی حەریری لەسەر شاعیرانی كورد

زمان و پۆیەتیكای شیعری عەلی حەریری

ڕەخنەی ڕەخنە (بە نمونەی ئەو توێژینەوانەی لەسەر عەلی حەریری نووسراون)

موزیك و ئاهەنگ لە شیعری عەلی حەریری

ئیشكالییەتی مێژووی ژیانی عەلی حەریری لەنێوان شەمدینان و حەریری سورچیاتیدا

عەلی حەریری و دەستنووسی شیعرەكانی

سرووشت لە شیعری عەلی حەریری دا

پێگەی عەلی حەریری لەنێو شاعیرانی كلاسیكی كوردیدا

عەلی حەریری و شیعر بە زمانە جیاوازەكان

ناسینەوەی عەلی حەریری لە ێوان عەلی عاشق، عەلی ئەفەندی و شاعیرانی ناو عەلی لە ئەدەبی كوردیدا

شیعرە فارسییەكانی عەلی حەریری و كاریگەریی شاعیرانی فارسینووس

ڕەنگدانەوەی فەلسەفە و فەلسەفەی ئیسلامی لە شیعری عەلی حەریریدا

:ڕێكەوتە گرنگەكان

ڕۆژی ڕاگەیاندنی كۆنفرانس: 8/10/2024

دوا مۆڵەت بۆ ناردنی پوختە: 8/11/2024

وەڵامدانەوەی پوختەكان: 12/11/2024

دوا كات بۆ ناردنی توێژینەوەكان: 15/2/2025

وەڵامی پەسندكردنی توێژینەوەكان: 1/3/2025

ڕێكەوتی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسەكە

:29-30/4/2025

زمانی توێژینەوەكان:

كوردی

عەرەبی

فارسی

توركی

ئینگلیزی

:ڕێنمایی نووسینی توێژینەوەكان

توێژینەوەكان پێویستە بە ڕێبازی زانستی و ئەكادیمی بنووسرێن

پوختەی باسەكان جگە لە زمانی توێژینەوە، بە دوو زمانی تریش بنووسرێت

وشەی كلیلی (سەرەكی) لەگەڵ پوختەكان دابنرێت

ئیمیل و ژمارەی تەلەفۆن و شوێنی كاری توێژەر لەگەڵ توێژینەوەكەی بنووسرێت

شێوازی بەكارهێنانی سەرچاوە، سیستەمی شیكاغۆ پەیڕەو دەكرێت

بۆ زمانی كوردی فۆنتی Unikurd Goran بە قەبارەی 14 بۆ ناوەرۆك و 12 بۆ پەراوێز

بۆ زمانی عەرەبی فۆنتی Simplified Arabic بە قەبارەی 14 بۆ ناوەرۆك و 12 بۆ پەراوێز

بۆ زمانی فارسی فۆنتی B Nazanin بە قەبارەی 14 بۆ ناوەرۆك و 12 بۆ پەراوێز

بۆ زمانی توركی و ئینگلیزی فۆنتی Times New Roman بە قەبارەی 12 بۆ ناوەرۆك و 10 بۆ پەراوێز

پەیوەندیكردن بە كۆنفڕانسەوە

ژ تەلەفۆن:009647501730002

ئیمێڵی كۆنفرانس: [email protected]

:تێبینی

توێژینەوەكان زانستی و ئەكادیمین و توێژەر بۆ مەبەستی پلەبەرزكردنەوەی زانستیی دەتوانێت بەكاریبهێنێت

سەرجەم توێژینەوەكان لە دووتوێی كتێبێكدا چاپ دەكرێن

هیچ بڕە پارەیەك لە توێژەر وەرناگیرێت

شوێنی مانەوە و میوانداریی توێژەرەكان لە ئەستۆی كۆنفڕانس دەبێت