لەچوارچێوەی کاروچالاکیە زانستیەکانمان، ئەمڕۆ يەکشممە ڕێکەوتی١٥/٢/٢٠٢٦ كاتژمێر 10.00ی به‌یانی لە هۆڵی پەیمانگای تەکنیکی سەفین بە ئامادەبوونی بەڕێز پ.د. چەتۆ حمدامیـن سمایل ڕاگری کۆلیژ، بەڕێز د. مهدی عثمان عبداللە یاریدەدەری راگر، به‌ڕێز م.ی. خونچە صباح أحمد بەرپرسی دڵنيايی جۆری كۆلێژ، وێرکشۆپێک له‌سه‌ر ئاستی كۆلێژ ئەنجامدرا بەناونیشانی:(الکورد في المخيال الشعری العربی – جلدية التاريخ و بنا‌ء الهوية) له‌لایه‌ن بەڕێزان (پ.ی.د. بۆتان لطيف عبدالقادر، د. هبەاللە محمد شفيع رسول)، بەبەشداری کۆمەڵێک مامۆستایانی بەڕێز و قوتابيانی خۆشەويست ، له كۆتایی وێرکشۆپەکە ده‌ست خۆشیان لێكرا و سوپاس و پێزانینیان پێشكه‌شكرا له‌لایه‌ن به‌ڕێز ڕاگری کۆلێژ.
#ڕاگەیاندنی_کۆلێژی_پەروەردەی_شەقڵاوە











