News & Activities

زانکۆی سەلاحەدين ديداری زانستيی “ڕەخنەی ئەدەبی، خولی د. کاميل بەسير” بەڕێوەبرد

زانکۆی سەلاحەدین دیداری زانستیی “ڕەخنەی ئەدەبی، خولی د. کامیل بەسیر” بەڕێوەبرد هەولێر – ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٦ ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە چاودێریی (پ.د. کامەران یونس حەمەدەمین) سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین، لە مەراسیمێکی زانستیی شایستەدا، دیداری (ڕەخنەی ئەدەبی – خولی د. کامیل بەسیر) لە سەنتەری ڕۆشنبیریی زانکۆ بەڕێوەچوو. ئەم دیدارە بە هەوڵ و هەماهەنگیی بەشە کوردییەکانی زانکۆی سەلاحەدین لە […]

زانکۆی سەلاحەدين ديداری زانستيی “ڕەخنەی ئەدەبی، خولی د. کاميل بەسير” بەڕێوەبرد Read More »

بەڕێوە بردنی ديداری ڕەخنەی ئەدەبی خولی د.کاميل بەسير

بە چاودێریی (پ.د.کامەران یونس حەمەدەمین) سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین، بەشە کوردییەکانی زانکۆی سەلاحەدین لە (کۆلیژی پەروەردە/ شەقڵاوە، کۆلیژی پەروەردە/ مەخمور، کۆلیژی پەروەردەی بنەڕەتی) بە هاوبەشی لەگەڵ (دامەزراوەی کەریمی عەلەکە) دیداری (ڕەخنەی ئەدەبی، خولی د.کامیل بەسیر) بەڕێوەدەبات.دیدارەکە لە ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی (٣٠ی نیسانی ٢٠٢٦) لە سەنتەری ڕۆشنبیریی زانکۆی سەلاحەدین بەڕێووەدەچێت. تێیدا (١٠) توێژینەوەی زانستی لە سێ پانێڵدا

بەڕێوە بردنی ديداری ڕەخنەی ئەدەبی خولی د.کاميل بەسير Read More »

قوتابييان ژينگەی کۆلێژ پاک ڕادەگرن

ئەمڕۆ بەشێک لە مامۆستا و قوتابییانی بەشی زمانی کوردیی کۆلیژی پەروەردە/ شەقڵاوە هەڵمەتێکی پاککردنەوەی هۆڵەکانی بەشەکەیان ئەنجامدا و، کەمتەرخەمیی ڕۆژانی ڕابردوویان ڕاست کردەوە. نموونەیان زۆربێت. بەهیوای بەردەوامی. هەفتەیهەڵمەتی ژينگەپارێزيی کۆلیژیپەروەردەشەقڵاوە ڕاگەیاندنیکۆلێژیپەروەردەی_شەقڵاوە

قوتابييان ژينگەی کۆلێژ پاک ڕادەگرن Read More »

پاراستنی ژينگە و بەرپرسياريەکانی تاک و کۆمەڵگە لە پێشخستنی بەردەوام

ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٦، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کۆلێژی پەروەردە / شەقڵاوە بەڕێوەچوو، بە مەبەستی جەختکردنەوە لەسەر گرنگی پاراستنی ژینگە و بەرپرسیارییەکانی تاک و کۆمەڵگە لە پێشخستنی بەردەوام. لەم چوارچێوەیەدا، بە شێوەیەکی زانستی باس لە پاراستن و پەرەپێدانی هۆشیاری ژینگەیی کرا. هەروەها جەخت لەسەر دامەزراندنی کەلتووری پاراستنی ژینگە لە ناو دامەزراوە ئەکادیمییەکاندا کرا، وەک بنەمایەک

پاراستنی ژينگە و بەرپرسياريەکانی تاک و کۆمەڵگە لە پێشخستنی بەردەوام Read More »

بڵاو بوونەوەی بابەتێکی زانستی

دوو مامۆستای بەڕێز لە بەشی زمانی ئينگليزی مامۆستا زیاد محمد لەگەڵ دکتۆر ڕەوەند صباح بە هاوبەشی بابەتێکيان بڵاو کردەوە لە گۆڤاری قەڵای زانستی زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی بە ناونيشانی – A Step to Elevate Translation of Google Translate: Driven Approach for Precision and Style in Kurdish-English هەنگاوێک بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی وەرگێڕانی گووگڵ: ڕێبازی چات جی پی

بڵاو بوونەوەی بابەتێکی زانستی Read More »

ڕۆژی جيهانی زمانی دايک

زمان ناسنامە و شوناسی هەر میلەتێکە، پاراستنی زمانی دایک یەکێکە لە بنەماکانی زیندوومانەوە و گەشەکردنی نەتەوە و دروستکردنی داهاتووە. کۆلیژی پەروەردە/ شەقڵاوە ڕۆژی جهیانیی زمانی دایک بەرزڕدەگڕیت ئەمڕۆ، شەممە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٦، بەبۆنەی ڕۆژی جهیانیی زمانی دایک، بە چاودێریی بەڕێز پ. د. چەتۆ حەمەدەمین، ڕاگری کۆلێژ، دیدارێکی زانستی و کولتووری لەژێر ناونیشانی (زمان؛ ناسنامە و

ڕۆژی جيهانی زمانی دايک Read More »

ئەنجامدانی ديدارێکی زانستی

بە چاودێری بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.د.چەتۆ حمدامین سمايل)،ديدارێکی زانستی لەسەر ئاستی کۆلێژ ئەنجام دەدرێت ، بەناونيشانی (زمان ناسنامە و بوونمانە)، لەلايەن مامۆستايانی بەشی زمانی کوردی لە ڕۆژی شەممە  ڕێکەوتی ٢١/٢/٢٠٢٦ کاتژمێر ١١:٠٠ ی بەيانی لە هۆڵی پەيمانگای تەکنيکی سەفين، بەمەبەستی ئاگادارکردنەوەی مامۆستايان. #ڕاگەیاندنی_کۆلێژی_پەروەردەی_شەقڵاوە

ئەنجامدانی ديدارێکی زانستی Read More »

ئەنجامدانی وێرک شۆپ

لە چوارچێوەی چاڵاکيە زانستيەکان، بە ئامادەبوونی  بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.د.چەتۆ حمدامین سمايل)، ، لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی( ١٨/٢/٢٠٢٦)، کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەيانی لە هۆڵی ژمارە ٢٠، وێرک شۆپێک ئەنجامدرا لە لايەن بەڕێزان (پ.ی.د.زێوەر زەينەل عومەر، پ.ی.د.محمد ئەحمەد حەسەن، م.ی.خونچە سەباح ئەحمەد).بە ناونيشانی CURRENT ECTS FRAMEWORK REVIEW #ڕاگەیاندنی_کۆلێژی_پەروەردەی_شەقڵاوە

ئەنجامدانی وێرک شۆپ Read More »

کەسايەتيەکی سەرکەوتوو وەرزشوانێکی سەرکەوتوو بەرهەم دەهێنێ

لەدرێژەی کاروو چالاکیەکانی بەشی وەرزش بە سەرپەرشتی بەڕێز سەرۆک بەش (دکتۆرە زین ) هەردوو مامۆستا ی بەڕێز (ئاری ) (رۆزە ) هەستانە بەکردنەوەی خولێکی تۆپی بالە بۆ هەر چوار قۆناغەکان و مامۆستا یان لەکۆتایدا هەردووتیپ (قۆناغی چوار ) (قۆناغی یەکەم ) گەیشتن بەیاری کۆتایی قۆناغی یەک توانیان بەئەنجامی (2گێم بەرامبەر بە 1گێم ) براوە بن

کەسايەتيەکی سەرکەوتوو وەرزشوانێکی سەرکەوتوو بەرهەم دەهێنێ Read More »

ئەنجامدانی وێرکشۆپ

له‌ زنجیره‌ چاڵاكیانی كۆلێژه‌كه‌مان له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕێكه‌وتی: 18/2/2026 وۆركشۆپێك بۆ مامۆستایان له‌سه‌ر ئاستی كۆلێژ به‌ناونیشانی: ( Current ECTS Framework Review ) ئه‌نجام ده‌درێت ، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ( پ.ی.د. زێوه‌ر زه‌ینه‌ل عومه‌ر، پ.ی.د. محمد ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ،م.ی. خونچه‌ سه‌باح ئه‌حمه‌د)

ئەنجامدانی وێرکشۆپ Read More »