ئەنجامدانی چالاكی

لەژێر چاودێریی بەڕێز ڕاگری كۆلێژ (پ.د. چەتۆ حەمەدئەمین سمایل)، ڕۆژی چوارشەممە، ڕێكەوتی ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٥، كاتژمێر 10:30 ی سەرلەبەیانی؛ لیژنەی ڕۆشنبیریی بەشی زمانی عەرەبی چالاکیێکی زانستی وڕۆشنبیریی لەسەر ئاستی كۆلێژ ئەنجامدا، بەناونیشانی: “واتاییبوون و ڕەوشت؛ بۆ تێگەیشتنی هاوبەش لەزانکۆدا”

ئەم چالاکییە لەهۆڵی پەرتووکخانەی كۆلێژ؛ بەئامادەبوونی بەڕێزان ڕاگری كۆلێژ (پ.د.چەتۆ حەمەدئەمین سمایل)، یاریدەدەری ڕاگری كۆلێژ (د.مهدی عثمان)، سەرۆکی بەشی زمانی عەرەبی؛ بەیانیان وئێواران: (د.هبةالله محمد شفیع رسول)، (پ.ی.د.حکیم عبدالنبی)، سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزی (م.زیاد محمد حمدامین)، بڕیاردەری بەشی زمانی عەرەبی (د.موسى سمایل)، وبەشێك لەمامۆستایان،و بەبەشداریی ژمارەیەکی بەرچاوی قوتابیان بەڕێوەچوو. كەلەچوارچێوەی پانێلێکدا؛ سێ سیمینار پێشکەشکران، بەم شێوەیەی خوارەوە

بەڕێوەبەری پانێل: م.ی.خونچە صباح أحمد

پێشكەشكاران وناونیشانی سیمینارەكانیان

د.بۆتان لەتیف عەبدولقادر  (پێگەی ڕەوشت لەنێوان ناسنامەی گوفتاری وگفتوگۆی عەقڵانیدا)

              دیار فاخر عبدالرحمن (گەڕانەوە بۆ مەعنەویەت)

ڤانیا عبدالرزاق معروف (پەیوەندیی نێوان مامۆستاو قوتابی)

هەروەها ئامادەبووانی بەڕێزیش بەپرسیارو سەرنجەكانیان بابەتەكانیان تێرترو دەوڵەمەندتر كرد

پاشان بەڕێز ڕاگری كۆلێژ سوپاس وپێزانینی پێشكەش بەپێشكەشكارانی سیمینارەكان وبەڕێوەبەری پانێل كرد

دواتر پێشانگایێكی قوتابیانی قۆناغی سێیەم كرایەوە، بەسەرپەرشتیی بەڕێز(م.ی.خونچە صباح أحمد) مامۆستای بابەتی (البلاغة)،؛ كە تیایدا پۆستەرەكانیان نمایشكرد. بەم شێوەیە چالاكییەكە كۆتایی هات