بەڕێوە بردنی ديداری ڕەخنەی ئەدەبی خولی د.کاميل بەسير

بە چاودێریی (پ.د.کامەران یونس حەمەدەمین) سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین، بەشە کوردییەکانی زانکۆی سەلاحەدین لە (کۆلیژی پەروەردە/ شەقڵاوە، کۆلیژی پەروەردە/ مەخمور، کۆلیژی پەروەردەی بنەڕەتی) بە هاوبەشی لەگەڵ (دامەزراوەی کەریمی عەلەکە) دیداری (ڕەخنەی ئەدەبی، خولی د.کامیل بەسیر) بەڕێوەدەبات.
دیدارەکە لە ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی (٣٠ی نیسانی ٢٠٢٦) لە سەنتەری ڕۆشنبیریی زانکۆی سەلاحەدین بەڕێووەدەچێت. تێیدا (١٠) توێژینەوەی زانستی لە سێ پانێڵدا پێشکەش دەکرێن.