سیمپۆزیۆمی کۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە بەهاوبەشی لەگەڵ کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە؛ بۆ بەرزڕاگرتنی ساڵڕۆژی جیهانیی زمانی دایک بەدروشمی:
(زمان وکەلتور لەدیرۆک وکەڤناری کوردی)دا
کۆلێژەکەمان لەساڵڕۆژی جیهانیی زمانی دایک و، بۆ بەرزڕاگرتنی ئەم یادە پیرۆزە هەڵدەستێت بەئەنجامدانی سیمپۆزیۆمێکی زانستی بەهاوبەشی لەگەڵ کۆلێژی تەکنیکیی شەقڵاوە بەدروشمی (زمان وکەلتور لەدیرۆک وکەڤناری کوردی)دا، لەڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (١٩-٢-٢٠٢٥)، کاتژمێر (١٠:٠٠)ی سەرلەبەیانی لەهۆڵی کۆنفڕانس– کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە، تیایدا لەتوێی پانێلێکدا کە لەلەیەن بەڕێز (د.هاوکار جمیل محمد) بەڕێوەدەبرێت و، دوو بابەت پێشکەشدەکرێن لەلایەن هەریەک لەبەڕێزان (پ.ی.د.فەرهاد عەزیز حەسەن) بەناونیشانی: (پێگەی زمان وئەدەبی کوردی لەتۆماری مێژووی شارستانی ڕۆژهەڵاتی دێریندا)، و بەڕێز (سۆران حەمە ڕەش) بەناونیشانی: (وێنە ڕاستەقینەکەی مێژووی کوردو بنەچەی زمانەکەی لەدەرەوەی چیڕۆکە هەڵبەستراوەکاندا). پاشان دەرگای گفتوگۆ بۆ پرسیارو ڕاو بۆچوونەکانی ئامادەبوان کراوە دەبێت.
بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەک لەسەر ئاستی کۆلێژ بۆ ڕێکخستن و ئامادەکاریی ئەنجامدانی سیمپۆزیۆمەکە پێکهاتووە لەم بەڕێزانەی ناویان لەخوارەوە هاتووە:









