ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی شوباتی ٢٠٢٦، بەشی زمانی کوردی لە کۆلیژی پەروەردەی شەقڵاوە، بە چاودێری پ.د. چەتۆ حەمەدەمین ڕاگری کۆلیژ و بە هاوکاری ڕێکخراوی قەڵەم و لیژنەی قوتابییان، مەراسیمێکی ماتەمینی شایستەی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا (بەهزاد موحسین) ڕێکخست. لە مەراسیمەکەدا جگە لە ئامادەبوونی ڕاگر و بەشێك لە سەرۆك بەش و بڕیاردەر و مامۆستایان و قوتابییانی کۆلیژ، هەریەکە لەبەڕێزان مامۆستا بارزان شەهید تاهیر بەرپرسی لیژنەی ناوچەی هیران و محەمەد ئیسماعیل بەرپرسی ڕێکخراوی قەڵەم ئامادەی بوون.
مەراسیمەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد، پاشان وتاری سەرەخۆشی و هاوخەمی پێشکەش کرا. لە درێژەی یادەکەدا، ڤیدیۆیەکی دۆکیۆمێنتاری لەسەر ژیانی کۆچکردوو نمایش کرا و چەندین پارچە هۆنراوە لەلایەن مامۆستایان و قوتابییانەوە خوێندرانەوە کە گوزارشتیان لە کۆست و خەمناکی ئەو کۆچە دەکرد.
لە کۆتاییشدا، ئامادەبووان بە هەڵکردنی مۆم و پێشکەشکردنی چەپکەگوڵ، وەفا و خۆشەویستی خۆیان بۆ مامۆستای کۆچکردوو نوێکردەوە و یادیان بەرز ڕاگرت.
دوای مەراسیمەکە تابلۆی وێنەی مامۆستا بەهزاد لەناو هۆڵەکانی خوێندنی بەشی زمانی کوردی هەڵواسرا.
مامۆستا بەهزاد موحسین ماوەی یانزدە ساڵ لە کۆلیژی پەروەردە/ شەقڵاوه(بەیانیان و ئێواران) خزمەتی کردووە، ڕۆژی ۳ی شوبات بە ڕوداوی ئۆتۆمبێل کۆچی دوایی کرد.
ڕاگەیاندنیکۆلێژیپەروەردەی_شەقڵاوە









