ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی (٢١ی ٤ی ٢٠٢٦)، بە ئامادەبوونی سەرۆکی لێژنەی دڵنیایی جۆری بەشی پەروەردەی وەرزش، بەڕێز (د. زمان صالح حسن)، و مامۆستایان و بڕیادەری بەش، (م.ی کاروان حسن رسول)، لە ژێر چاودێری سەرۆکی بەشی پەروەردەی وەرزش، بەڕێز (پ.ی.د. زین بایز دزەیی)، هەڵسەنگاندنی پۆستەرەکانی قوتابیانی قۆناغی یەکەم و قۆناغی چوارەم، و تاووتوێکردنی پرۆژەی دەرچوونی قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشی پەروەردەی وەرزش بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥–٢٠٢٦)، لە کۆلێژەکەمان بەڕێوەچوو.





