پاراستنی ژينگە و بەرپرسياريەکانی تاک و کۆمەڵگە لە پێشخستنی بەردەوام

ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٦، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کۆلێژی پەروەردە / شەقڵاوە بەڕێوەچوو، بە مەبەستی جەختکردنەوە لەسەر گرنگی پاراستنی ژینگە و بەرپرسیارییەکانی تاک و کۆمەڵگە لە پێشخستنی بەردەوام. لەم چوارچێوەیەدا، بە شێوەیەکی زانستی باس لە پاراستن و پەرەپێدانی هۆشیاری ژینگەیی کرا.

هەروەها جەخت لەسەر دامەزراندنی کەلتووری پاراستنی ژینگە لە ناو دامەزراوە ئەکادیمییەکاندا کرا، وەک بنەمایەک بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و پێشکەوتوو. ئەندامانی ئەنجومەن ئاماژەیان بەوەدا کە وەک سەرکردە و قوتابییانی داهاتوو، بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی و مێژووییان لەسەر شانە بۆ پاراستنی ژینگە و گواستنەوەی ئەم هۆشیارییە بۆ نەوەکانی داهاتوو.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، بانگەوازی کارکردنی هاوبەش کرا بۆ بەدەستهێنانی ژینگەیەکی پاک و سەوز، بەو باوەڕەی کە هەر کردارێکی بچووک دەتوانێت بنچینەی گۆڕانکارییەکی گەورە بێت.

ڕاگەیاندنی کۆلێژی پەروەردەی_شەقڵاوە