ناسنامەو هەستی نەتەوایەتی لە ديدی نەوەی هاوچەرخەوە

لەچوارچێوەی کاروچالاکیە زانستیەکانمان، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٢/١١)، بە ئامادەبوونی بەڕێز پ.د. چەتۆ حمدامیـن سمایل ڕاگری کۆلیژ، بەڕێز د. مهدی عثمان عبداللە یاریدەدەری راگر، به‌ڕێزد. بارزان شه‌هید تاهیر به‌رپرسی ناوچه‌ی هیران , به‌ڕێز كاك ڕێبین ڕزگار به‌رپرسی لقی سه‌فینی یه‌كیه‌تی قوتابیان ولاوانی لاوانی دیموكراتی كوردستان, به‌ڕێز م.ی. خونچە صباح أحمد بەرپرسی دڵنيايی جۆری كۆلێژ، لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک بەش و مامۆستایانی وبه‌رپرسی لێژنه‌ی قوتابیان و لاوانی كۆلێژ, سیمپۆزیۆمێک بە ناونیشانی: “ناسنامەو هەستی نەتەوایەتی لە ديدی نەوەی هاوچەرخەوە” لەلایەن قوتابیانی گشت بەشەکانی کۆلێژکەمان بەڕێوەچوو.
سیمپۆزیۆمەکە لە دوو پانێڵ پێک دەهات:پانێڵی يەکەم: له‌لایه‌ن ڤانيا عبدالرزاق قوتابی قۆناغی چوارەم بەشی زمانی عربی بەڕێوەچوو ، به‌به‌شدری پانێڵێسانی به‌ڕێز:
خۆزيار کەيفی خضر قوتابی قۆناغی سێيەم بەشی فيزيا، به‌بابه‌تی: (کورد گەورەترین نەتەوەی بێدەوڵەت لە جيهاندا)
دلڤين جخسی ملاامين قوتابی قۆناغی سێيەم بەشی زمانی ئينگليزی، به‌ بابه‌تی: (ناسنامەی کوردی و ئاڵای کوردستان)
دیار فاخير عبدالرحمن قوتابی قۆناغی سێيەم بەشی زمانی عربی، به‌بابه‌‌تی:(کورد لە دەرەوەی مێژووی مۆدێرن)
پانێڵی دووەم: له‌لایه‌ن سيما ڕێبوار سور قوتابی قۆناغی چوارەم بەشی فيزيا بەڕێوەچوو ، به‌به‌شداری پانێڵێستانی به‌ڕێز:-
ئيبڕاهيم صادق جلال قوتابی قۆناغی سێيەم بەشی زمانی کوردی، به‌بابه‌تی: (پايەی ئافرەت لەکۆمەڵگای کوردەواريدا)
بەهرە عبدالوهاب عبداللە قوتابی قۆناغی سێيەم بەشی بايۆلۆجی” به‌بابه‌تی: (ئاين و ئايدۆلۆژیا و دۆخی ئێستای کوردستان)
دلۆڤان دڵدار مطلب قوتابی قۆناغی دووەم بەشی پەروەردەی وەرزش، به‌بابه‌تی: (شوناسی مێژی کورد پەيوەندی بە ڕووداوەکانی ئێستای ڕۆژئاوای کوردستان)
ئەم سیمپۆزیۆمە نموونەیەکی ڕوونە کاتێ قوتابیانی زانکۆ هەڵدەستن بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و شیکردنەوەی مێژوو، کلتوور و دۆخی ئێستای نەتەوەکەی خۆیان، ئەمە واتای هۆشیاربوونی گەنجی کورد دەگەیەنێت بۆ پارێزگاریکردن لە ناسنامەو شوناسی خۆیان. لە کۆتاییدا ئومێدەوارین ئەم جۆرە چالاکییانە بەردەوام بن و فراوانتر بن، چونکە پەروەردەی نەوەیەکی هۆشیار و لێهاتوو لە بەرزڕاگرتنی ناسنامە وشوناسی نەتەوایەتی، کارێکی پیرۆزە بۆ داهاتووی نەتەوەیەکەمان.
له‌ كۆتایی سیمپۆزیۆمه‌كه‌ ده‌ست خۆشیان لێكرا و سوپاس و پێزانینیان پێشكه‌شكرا له‌لایه‌ن به‌ڕێز ڕاگری كۆلێژ.