.بەڕێز (د. ایوب صالحی) لە بەشی زمانی عربی کۆلێژەکەمان بە زمانی کوردی وتارێکی نوسیوە کە تێیدا تیشک دەخاتە سەر دۆخی ئێستای زانکۆی ( لە زانکۆ حوکمیەکان و تایبەتەکان).
خوێندنی زانكۆیی (لە زانكۆ حكومیەكان وتایبەتەكان) لە جیهانی كوردی وعەڕەبیدا پرسیاری قووڵ وگرنگ دەوروژێنێت دەربارەی ئەو ڕێڕەوەی كە زانكۆكانمان پێیدادەڕۆن، ئەو زانكۆیانەی كە ڕۆژێك لە ڕۆژان مینارەی زانست وڕۆشنگەری بوون. ئەمڕۆ، ئەم واقیعە پڕبووە لە ئاستەنگ كە هەڕەشە لە ئاستی خوێندن وچۆنێتیەكەی دەكات وكاریگەری لەسەر داهاتووی نەوەكانی داهاتوو دادەنێت
پێش چەند دەیەیەك، خوێندكاری زانكۆ هێمای ڕۆشنبیری وزانست بوو، ڕوویەكی گەشی كۆمەڵگاكەی بوو، خەونی گۆڕانكاری وگەشەپێدانی هەڵگرتبوو. بەڵام ئێستا، ژمارەیەكی زۆر لە خوێندكارانی زانكۆ نوقمی دنیای مۆبایلی زیرەك وئەپەكانی بووون، ئەمە وێڕای سەرقاڵبوون بە ڕاوی ڕەگەزی بەرامبەر، لە كاتێكدا وانەكان پشتگوێ دەخرێن، كتێبەكان دادەخرێن وجددیەت لە دەستكەوتنی زانستدا نامێنێت. ئێستا خوێندكاری وا هەیە دەتوانی پێیبڵێی: نەخوێندەواری ئەكادیمی (الأُمِّيُّ الأكاديمي)
ئەم پاشەكشەیە قەیرانێكی قووڵی خوێندن لە لایەن خوێندكاران وسیستەمی پەروەردە وخێزان وكۆمەڵگادا دەردەخات
: هۆكارەكانی پاشەكشە ولاوازی ئاستی زانستی لە زانكۆ حكومی وئەهلییەكان
١. لاوازی پابەندبوون ودەستكەوتی خوێندن
🔹 نەبوونی جددیەت لای خوێندكاران: زۆربەی خوێندكاران خۆیان لە وانەكان دەدزنەوە وكاتەكانیان لە كافێكان یان لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە چالاكی بێ بەها بەسەر دەبەن.
🔸 داڕمانی هاندەری زانستی: گرنگیدانی خوێندكاران بە پەرەپێدانی خۆیان لە ڕووی زانستییەوە كەمبووەتەوە، زۆر جار خوێندكار بە كەمترین هەوڵ وخوێندن نمرەی سەركەوتن ودەرچوون 50ی بەدەستهێناوە!
. بەهێزكردنی ڕۆڵی خێزان وكۆمەڵگا:
بڵاوكردنەوەی هۆشیاری لە نێوان خێزانەكان دەربارەی گرنگی بەدواداچوونی زانستی منداڵەكانیان.
ڕێكخستنی بەرنامەی كۆمەڵایەتی كە بەها ئەرێنییەكان بەهێز دەكات وگرنگی زانست دەچەسپێنێت.
٣. بەتواناكردنی خوێندكاران
ڕێكخستنی بەرنامەی هاندەر وڕێنمایی بۆ خوێندكاران كە گرنگی بە پەرەپێدانی خولیای زانستی وپابەندبوونیان دەدات
پەرەپێدانی ژینگەی زانكۆ بۆ ئەوەی ببێتە هاندەری فێربوون لە ڕێگەی دامەزراندنی كتێبخانەی پێشكەوتوو وتاقیگەی پراكتیكی
٤. پەرەپێدانی ستافی وانەبێژی
دەستپێكردنی بەرنامەی ڕاهێنانی بەردەوام بۆ ستافی خوێندن بۆ باشتركردنی توانا ئەكادیمییەكانیان
باشتركردنی بارودۆخی ژیانی ئەكادیمییەكان بۆ تواناداركردنیان لە پێشكەشكردنی باشتری
. بەهێزکردنی ڕێکخستنی ئەکادیمی بە ڕێکارە یاسایی وکارگێڕییەکان
یەکێک لە چارەسەرە بنەڕەتییەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی خوێندنی زانکۆیی، جێبەجێکردنی ڕێکاری توندە بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوون وجددیەتی خوێندکاران. ئەمەش ئەو ڕێکارانە دەگرێتەوە
١- ڕێکارەکانی ئاگادارکردنەوە
٢- دەرکردنی کاتی یان هەمیشەیی
٣- توندکردنی سیستەمی دەرنەچوون
٤- سەپاندنی سزای دارایی یان بێبەشکردن لە هەندێك چالاكی، بەتایبەت زانستی
٥- هەڵسەنگاندنی ڕەفتاری
جێبەجێکردنی ئەم ڕێکارانە بە توندی ودادپەروەری، ڕێکخستن بەهێزدەکات، هەیبەت بۆ زانکۆکان دەگەڕێنێتەوە، وکەلتووری پابەندبوون دەچەسپێنێت کە پێویستە بۆ پێشکەوتنی خوێندن
پەیامی كۆتایی
خوێندن بەهێزترین چەكە بۆ گۆڕین وبنیاتنانی كۆمەڵگاكان. هیچ نەتەوەیەك ناتوانێت پێش بكەوێت بەبێ سیستەمێكی خوێندنی پتەو وزانكۆگەلێك كە مێشكی وشیار دەربچوێنن وئاڵای پێشكەوتن هەڵبگرن. پێویستە لەسەر هەموومان، تاك ودامەزراوە، بە جددی كاربكەین بۆ گەڕاندنەوەی زانكۆكانمان بۆ ڕێڕەوی دروستیان وبیانكەینە مینارەی زانست ومەعریفە
—————————
دکتۆر أیوب صاڵحی









