لەچوارچێوەی چاڵاکیە زانستیەکان، ڕۆژی دووشەممه ڕێکەوتى 2026/2/2 بە ئامادەبوونی بەڕێزان پ.د.چەتۆ حمدامین سمایل ڕاگری کۆلێژ ، بەڕێز د.مهدی عثمان عبداللە یاریدەدەری ڕاگر ، بەڕێز خونچە صباح احمد بەرپرسی دڵنیای جۆری کۆلێژ، سيميناريک ئەنجامدرا له سەر ئاستى كۆلێژ له لايەن بەڕێز (پ.ى.د.بوتان لطيف عبدالقادر) به ناونيشانى (واقيعى ناسنامەى كورد: گرفتەكانى ناسنامەو بوون له ميانەى گۆڕانكارييه هەرێمى ونيوده ولەتييەكاندا- کردەى پەيوەندكاریی گونجاوو شيواو وەک پارسەنگ( .
شایەنی باسە پۆلێک لە مامۆستایە بەڕێزەکان و قوتبیانی خۆشەویست ئامادەی سیمینارەکە بوون.
لە کۆتایدا بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرا بە پێشکەشکاری سیمینارەکە لەلایەن بەڕێز ڕاگری کۆلێژ.











