لەژێر چاودێریی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ د.چەتۆ حمدامین سمایل، بەشی زمانى ئینگلیزی هەڵدەستێ بە ئەنجامدانی چالاکیەک لەژێر ناونیشانی
(TED-Style Talk)
لەهۆڵى بۆنەکانى پەیمانگاى سەفین. لەڕێکەوتى: ٨ ی نیسانی ٢٠٢٥
نتێڕوانینێکی گشتی بۆ چالاکیەکە
TED-Style Talk چاڵاکیيەکەی
بەشێوەیەک داڕێژراوە کەسەکۆیەکی سەرنجڕاکێش بۆبەشداربووان دابین بکات بۆخستنەڕوی تێڕوانین وبیرۆکەکانی پەیوەست بەفێربوونی زمان، شێوازەکانی فێرکردن. لە چالاکییەکەدا وتاردەرێکی سەرەکی و چەندین وتاردەری تر وتارەکانیان پێشکەش دەکەن.
ڕێکخەر: م.زیاد محمد حمدامین
ڕاهێنەر: م.ى.ئاودەل شکر
پێشکەشکار: گەشین ساڵح
ئامانجەکانی چالاکییەکە
١- دابینکردنی دەرفەتێک بۆ خوێندکاران و پەروەردەکاران بۆ دەربڕینی دیدگاکانیان
٢- بۆ هاندانی گوتاری فیکری و پەروەردەکردنی فێربوونی بەردەوام لەناو کۆمەڵگەی ئەکادیمیدا
………………
بەرنامەى چالاکیەکە
کردنەوەی پرۆگرامەکە (١٠ خولەک)
میوانداری چالاکییەکە و ئامانجەکانی چالاکیەکەو ڕێکخەران و بەژاداربوان دەناسێنێت
وتارێکی سەرەکی (١٠-١٥ خولەک)
پێشکەشکردنی لەلایەن دکتۆر ڕەوەند سەباح، کە تیشک دەخاتە سەر تەوەرەی سەرەکی و، وتارێکی گشتگیرە بۆ گشت بابەتەکان
(٥-٧خولەک بۆ هەر وتاردەرێیک)
هەر بەشداربوویەک وتارێک پێشکەش دەکات بەپشتبەستن بە بابەتێکی هەڵبژێردراوی خۆیان (لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە)
چالاکییەکە بەسەر دوو بەشدا دابەشدەکرێت، دوای سێشنی یەکەم پشوویەکی چا خواردنەوە ئەنجام دەدرێت.
پشوودانی چا خواردنەوە(١٥-٢٠ خولەک)، دەرفەتێکی ناسینی بۆ بەشداربووان و ئامادەبووان دەرخسێ.
خولی دووەم
( ٥-٧خولەک بۆ هەر وتاردەرێک)
بەردەوامی پێشکەشکردنی وتاردەرەکان
کۆتایی چالاکیەکە: داخستن و پێزانین (١٠ خولەک)
پێشکەشکار کورتەیەک لەچالاکیە سەرەکییەکان دەخاتەڕوو، وسوپاسگوزاری خۆی بۆبەشداربوان وئامادەبووان وڕێکخەران دەردەبڕێت.
…………………………………………………………..
لیستی وتارەکان وناونیشانەکانیان
دلڤین جاخسی:The Future of Language Teaching
AI, Apps, and Humans: How technology is reshaping language education.
ئەحمەد شوان: The Role of Emotion in Language Learning:How feelings, motivation, and personal connections enhance acquisition.
یارا گۆران: The Beauty of Multilingualism:
How speaking multiple languages fosters global understanding.
سایە سەڵاح: How Bilingualism Shapes the Brain:
The cognitive benefits of learning multiple languages..
ئالا تاهیر: Language and Identity:
How learning a new language transforms self-perception and worldview.
لانە ڕەشید: The role of curiosity in lifelong learning
دوین گچکە: Overcoming Fear in Language Learning:
Why making mistakes is the key to fluency.
هانا موحسین: Teaching Skills Aren’t Born—They’re Built:
The Art of Effective Teaching
تاوین ئەسعەد: why your ears learn faster than your tongue.
……………………………….
دەرئەنجامە چاوەڕوانکراوەکان:
زیادکردنی هۆشیاری لەستراتیژییەکانی فێربوونی زمان وشێوازەکانی وانەوتنەوە.
هاندانی قسەکردن لەبەردەم خەڵک.
بەهێزکردنی ژینگەی ئەکادیمی وفیکری لەناو زانکۆدا.
شوێن: هۆڵی بۆنەکان- پەیمانگاى سەفین
تێبینى: ئەم چالاکییە TED-Style Talk وەک سەکۆیەکی دینامیکی وپەروەردەیی بۆخوێندکاران، پەروەردەکاران وئارەزومەندانی زمان کاردەکات.









