ئەمڕۆ، یەکشەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٢/٨)، بەئامادەبوونی بەڕێز “پ.د. چەتۆ حمدامین سمایل” ڕاگری کۆلێژ و، بەڕێز “د. مهدی عثمان عبدوللە”یاریدەدەری ڕاگر، هەروەها ژمارەیەک لە سەرۆک بەشەکان و مامۆستایانی کۆلێژ و نوێنەری پەیمانگای تەکنیکی سەفین، لە هۆڵی بۆنەکانی بەشی پەروەردەی وەرزش – کۆلێژی پەروەردە / شەقڵاوە،
بەشی پەروەردەی وەرزش چەندین چالاکیی جۆراوجۆری فەرهەنگی، وەرزشی و پەروەردەیی ئەنجامدا، بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی بەشەکە.
ئەم چالاکیانە لە چوارچێوەی بەرزکردنەوەی ئاستی چالاکییە وەرزشەیەکان، هاندانی ڕۆحی هاوکاری و پێشخستنی کلتووری وەرزشدا، جێبەجێ کران و جێگای سەرنج و پێزانینی ئامادەبووان بوون.
ئامادەبووانیش دەربڕینی پێزانین و پاڵپشتییان بۆ ئەم جۆرە چالاکیانە و کاریگەرییان لەسەر گەشەپێدانی پرۆسەی پەروەردەیی و وەرزشی.
لە کۆتاییدا، سەرۆك بەشی پەروەردەی وەرزش سوپاس و پێزانینی ئاراستەی راگری کۆلێژ و یاریدەدەری راگر و سەرۆك بەشەکان و مامۆستایان و قوتابیانی بەشداربوو کرا، بەهیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتر لە ساڵانی داهاتوودا.
ڕاگەیاندنیکۆلێژیپەروەردەی_شەقڵاوە





















