لەژێر چاودێریی بەڕێز ڕاگری كۆلێژ (پ.د.چەتۆ حمدامین سمایل)؛ بەشی زمانی عەرەبی چالاكیێك لەسەر ئاستی كولێژ ئەنجامدەدات لەژێر ناونیشانی: (واتایی بوون وڕەوشت بۆ تێگەیشتنی هاوبەش لەزانکۆدا)، لەڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی 23-4-2025، کاتژمێر (10:00)ی سەرلەبەیانی لەهۆڵی پەرتووكخانەی كۆلێژ، كەتیایدا لەتوێی پانێلێك؛ سێ سیمینار پێشكەشدەكرێن، پاشان پێشانگایەك دەكرێتەوە بۆقوتابیانی قۆناغی سێیەم كە پۆستەرەكانیان نمایشدەكەن بەسەرپەرشتیی بەڕێز(م.ی.خونچە صباح أحمد) مامۆستای بابەتی (البلاغە)، هەروەها سیمینارەكانیش بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە پێشكەشدەكرێن










